'' ئۆزیل هەفتانە 350 هەزاری هەیە بۆ ئەوەی بە چەترەوە لە ژێر خۆت پاڵبداتەوە ''
یەکێک لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی یارییەکەی نێوان ساوسامبتن و ئارسێناڵ لە گەڕی 31ی پرێمەرلیگ دانیشتنی مەسوت ئۆزیل ناوەڕاستکاری ئەڵمانی گەنەرز بوو لە پەیژە چۆڵەکانی یاریگەکە بە چەترێکەوە و ئەم دیمەنەش بووەتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
ناوەڕاستکارەکەی گەنەرز هاوشێوەی زۆربەی یاریزانەکانی یانەکەی لە دوایین یاری وەکو یاریزانە یەدەک مامەڵەی لەگەڵدا کرا و ئەو یاریزانە لە سەر پەیژە چۆڵەکانی یاریگەکە لەگەڵ چەترەکەی زۆر بە ئاسوودەیی پاڵی داوەتەوە و بڵاوبونەوەی وێنەکەشی دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەبووە.