هونەرمەندێکی کورد لە تورکیا کە تاوانی کوشتنی بەسەردا سەپا بۆ ماوەیەک زیندان جێدەهێڵێت

"هەمووی ئەو شتانەی بەسەر راپەڕین دێت لەبەر ئەوەیە کە کوردە"

K24- هەولێر:

هونەرمەندێکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دوانزدە ساڵ زیندانی کرابوو، بۆ ماوەیەکی کاتی بە کەفالەت لە ماڵەکەی خۆی زیندانیی دەکرێت.

راپەرین ناسراو بە دیلەک دەمیر، گۆرانیبێژ، مۆسیقار و شاعیری کورد لە تورکیا، دوای ئەوەی هاوکارێکی هەوڵی دروستکردنی تۆمەت و وێنەی نەشیاوی دەدات، پاشان هەوڵی کوشتنیشی دەدات، لە کاتی بەرگریکردن لەخۆی، بە چەقۆیەک کەسەکە دەکوژێتبەهۆیەوە خۆی و هاوڕێیەکی زیندانیان بۆ دەبڕێتەوە.

بەگوێرەی لێدوانێکی هاوڕێیەکی راپەڕین کە هونەرمەندێکی ناسراوی باکووری کوردستانە، هاوکارەکەی راپەرین هەوڵی ناوزڕاندنی داوە، تەنها لەبەرئەوەی ئەو خاتوونە کوردبووە.

دەشڵێت، لە زیندانیش، ئاستەنگی زۆری بۆ دروستکراوە و مافەکانی پێشێلکراوە.

ئێستا بە بڕیارێکی دادگا، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، راپەرین تا 31ـی مانگی داهاتوو لە ماڵەکەی زیندانیی دەکرێت، بەڵام دواتر بۆ زیندان دەگەڕێندرێتەوە.

ئەو هاوکارەی کە بەدەستی راپەڕین کوژرا، ناوی جونەید پالابوو، مامۆستایەکی باخچەی ساوایان بوو، بە ناوی وێنەگرتن و فۆتۆشووت، خۆی لێ نزیک کردبووەوە، دواتر وێنەی نەشیاوی دروستکردبوو لە بەرامبەر دوای پارەی لەو خانمە کوردە کردبوو.

تا کار گەیشتە ئەوەی، رۆژێک هاوڕێیەکی بەناوی گولشاه پەیوەندی پێوە دەکات و دەڵێت خەریکە لە هۆتێلێک جونەید دەیکوژێت، ڕاپەڕینیش دەچێت بەدەم هاوارەکەیەوە، کاتێک دەچێتە ژوورەوە،  جونەید هێرشدەکاتە سەری و هەوڵی کوشتنی دەدات، بەڵام راپەڕین لەناو جانتاکەی چەقۆیەک دەردەهێنێت و دەیکوژێت، ئەمەش هەموو ژیانی دەگۆڕێت.

لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤزیۆنی هاڵک، راپەڕین دەڵێت، ئەو بە ئاگاداریی مێردەکەی کاری لەگەڵ جونەید کردووە و کاتێکیش جونەید وویستویەتی بیکوژێت، راپەڕین بیری لە منداڵەکەی کردووەتەوە و نەیویستووە جارێکی دیکە نەیبینێتەوە، بۆیە چەقۆیەکی میوەی پێبووە و  جونەیدی پێ کوشتووە.

دەشڵێت، ئەو مامۆستای میوزیک و هۆنراوە بووە و هیچ گوناحێکی نییە، بەڵام خۆی و هاوڕێکەی دوانزدە ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە و هۆکارەشی نازانن.

دیلەک دەمیر خاوەن دەنگێکی ئەفسوناوییە و چەند بەرهەمێکی هونەری هەیە.

ئەم بەرهەمەی راپەڕین بەناوی "نەبوو" زیاد لە پێنج ملیۆن بینەری لە سایتی یوتیوب هەیە