45 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ئاشکرای کرد 45 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەتەوە و بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەگشتی لە سنووری پارێزگای هەولێر 1091 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، تائێستاش بەپێی راگەیەندراوەکەی د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر "کۆی گشتی چابووەوەکان گەیشتووەتە ٦۷۷ کەس".

دەقی راگەیەندراوەکە:

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤٥) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٦۷۷) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۲٦ی حوزیرانی ۲٠۲٠

 

 

هـ.ر.