ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری ده‌دات
K24- سلێمانی:
دوای لیژنەی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له سلێمانی چەند رێکار و رێنمایەکی نوێی دەرکرد، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: ئامانج لە دەرکردنی ئەو بڕیارانە بۆ ئەوەیە رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی کەم ببێتەوە.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی جه‌خت ده‌كاته‌وه، رێکارەکانی ئەوان دەتوانێت رێژەی توشبوون کەم بکاتەوە و دەرفەت دەدات بە ناوەندە تەندروسیتەکان، بۆ ئەوەی لە پاڵ کەم بونەوەی رێژەی تووشبوون چارەسەری بەپەلە و پێویست بۆ تووشبووانی نێو نەخۆشخانەکان بکرێت.
هاوكات عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی رێکارەکان بۆ قۆناغی ئێستا بە گرنگ دەزانێت، بەڵام گرنگتر لەوە جێبەجێکردنیەتی، هه‌روه‌ها دەڵێت: ھەرکەسێك بە پێچەوانەوە رەفتاری کرد پێویستە سزا بدرێت.
H.B