خه‌زعه‌لی: کازمی بڕیاری دەستگیرکردنی ئەندامانی حەشدی داوە نەوەک دادگا
K24 - هەولێر
له باره‌ی رووداوه‌كانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی شاری به‌غدا، قه‌یس خه‌ز عه‌لی ده‌ڵێ "هیچ فه‌رمانێك له لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حه‌شد ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو له لایه‌ن كازمییه‌وه راسته‌وخۆ بڕیار دراوه".
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌منیداری گشتیی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق راگەیەندراوێکی لەسەر دەستگیرکردنی ئەندامانی حەشدی شەعبی لەلایەن دژەتیرۆری عێراقییەوە لە ئۆپەراسیۆنەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی بەغدا بڵاوکردەوە و سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی ئەو بڕیاری دەستگیرکردنەکەی داوە.
خه‌زعه‌لی ده‌شڵێت "هیچ كام له یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تیان نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كراوه‌ته ئامانج، باره‌گای هێزه‌كان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بووه".
گوتەکانی خەزعەلی لەکاتێکدان بەرەبەیانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دژەتیرۆر و هەواڵگیریی عێراق، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای سەرەکیی کاتئیب حزبوڵڵا کە گرووپێکی سەر بە حەشدی شەعبییە و 14 کەسیان لێ دەستگیرکردن.
دواتر، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەکە بڵاوکردەوە و بەبێ ئەوەی ناوی حەشدی شەعبی بهێنێ، گوتی "ئەوانە هێزێکی لە یاسا دەرچوون و بە فەرمانی دادگا دەستگیرکراون".
هـ.ر.