'' رۆناڵدۆ یاریی لە دوای یاریی باشتر دەبێت ''

ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر لیچی لە رکابەرییەکانی سێریائەی ستایشی ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەکەی کرد.

دوای یارییەکە و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا راهێنەرەکەی خانمە پیرەکە گووتی '' رۆناڵدۆ ئاستێکی باشی پێشکەش کرد لەو یارییەدا و ئەو یاریزانە لە داهاتوودا ئەرکی قورستر دەبێت و پێویستە بەشداری یاریی زیاتر بکات، هەرچەندە ئێمە لە پلانەکانماندا هەیە چەند یارییەک پشووی پێ بدەین، چونکە ناکرێت لە سەرجەم یارییەکان بەشداری بکات، لە هەمان کاتدا ئەو خۆی دەزانێت کەی پشوو وەربگرێت''.

ساری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد '' دۆن توانای جەستەیی باشە و هیچ کێشەیەکی نیە، بەڵام لە داهاتوودا پێویستە تواناکانی بە شێوەیەک بێت کە تایمی دووەمی یارییەکانیش لەسەر هەمان ئاستی تایمی یەکەم بێت و دڵنیاشم یارییەکانی داهاتوو باشتریش دەبێت''.