'' تۆنی کرووس ئاڵوودەی خواردنەوە کحولییەکان ببوو ''

لە خەمی دۆڕانی فاینەڵی چامپیۆنزلیگ

تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەو کاتەی لە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی وڵاتەکەی یاریی دەکرد لە خەمی دۆڕانەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن ئاڵوودەی خواردنەوە کحولییەکان ببوو.

براکەی ناوەڕاستکاری ئەڵمانی بۆ جاری یەکەم ئاشکرای دەکات و دەڵێت '' لەگەڵ کرووس دوای دۆڕانی بایرن میونشن بەرامبەر چێڵسی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2012 باری دەروونیمان رووخابوو و وای لێهاتبوو زۆر جار ئاگامان لە خۆمان نەبوو وئاڵوودەی خواردنەوە کحولییەکان بووین، رۆژی دواتر لە رێگا بووین بۆ نەخۆشخانە و ئەمە کارێکی باش نەبوو، بەڵام براکەی بیانۆی خۆی هەبوو''.

خودی کرووسیش ئەو هەواڵە پشت راستدەکاتەوە و دەڵێت دوای چەند رۆژێک لەسەر ئەم کارەم بەردەوام بووم و دواتر بە خۆمم گووت خواردنەوەی مەی کارێکی خراپە و هەر ئەو کات بریارمدا واز لەو کارە بێنم.