وادەی دەست پێکردنی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دیاریکرا

یوێفا بە فەرمی وادەی دەست پێکردنی دووەمین پاڵەوانیەتی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای دیاریی کرد و بریارە یارییەکانی قۆناخی یەکەم لە مانگی ئەیلول واتە مانگی نۆی ئەمساڵ دەست پێدەکات.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا بڵاویکردووە دوار راوێژ لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی کیشوەرەکەیان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە یارییەکانی خولی نەتەوەکان لە مانگی نۆی ئەمساڵ دەست پێ بکرێت تاوەکو مانگی دە و یازدە بەردەوام دەبێت.

یارییەکانی قۆناخی یەکەم لە رێکەوتی 3 تاوەکو 8ی مانگی نۆ دەست پێ دەکرێن و هەروەها لە رێکەوتەکانی 10 و 11 و 13 و 14ی ئۆکتۆبەر چەند یارییەکی دیکە دەکرێن و دواتریش یارییەکانی مانگی 11 لە 14 و 15 هەروەها 17 و 18ی ئەو مانگە دەکرێن.

هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئەوروپا بێجگە لەو یارییانە لە رێکەوتی 7 و 8ی ئۆکتۆبەر واتە مانگی 10 و هەروەها 11 و 12ی مانگی یازدە دەتوانن یاریی دۆستانە بکەن.