"پۆگبا وەکو خاوەن نوسینگەی خانووبەرە لەگەڵم بوو"

بڕۆنۆ فێرناندێز: پۆگبا كۆڵان به‌ كۆڵانی مانچێسته‌ر ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی خانووم بۆ دابین بكات

برۆنۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات دوای ئەوەی پەیوەندی بەو یانەیەوە کرد، پۆل پۆگبای فەڕەنسی رۆڵی خاوەن نوسینگەی خانوو و بەری گێڕاوە و کۆڵان بە کۆڵان ئەوی گێڕاوە بۆ دۆزینەوەی خانووەک.

ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان بە ئێڤنینگ نیوزی راگەیاندووە، ئەو کاتەی پەیوەندی بە یانە نوێیەکەوە کرد، پۆگبا زۆر زەحمەتی پێوە بینیوە، چونکە چەند رۆژێک وەکو شارەزا و خاوەن نوسینگەی خانوو و بەرە لەگەڵیدا بووە بۆ ئەوەی خانووەکی بۆ بدۆزنەوە و رۆژانە کۆڵان بە کۆڵان لەگەڵیدا بووە و دواجار توانی شوێنێکی باشی بۆ بدۆزێتەوە.

فێرناندێز گووتیشی رۆژانی یەکەمی هاتنم بۆ شاری مانچێستەر پۆگبا هاتە لام و لیستێکی گەڕەکەکانی ئەو شارەی لەدەست بوو و پێ گووتم '' دەتەوێت لێرە بژیت؟ دەتەوێت چەند پارە بدەیت، خانووت دەوێت یاخود باڵەخانە؟ و دواتر هەموو ڵاپەرەکانی ئەو لیستەی کە وێنەی چەندین خانووی تێدا بوو پیشانیدام.