تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەڵەبجە گیانی لەدەستدا

زانیاری لەبارەیەوە ئاشکرا دەکرێت

K24- هەڵەبجە:

تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لەنەخۆشخانەی وەفا بەکوردستان24ـی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە کە ئافرەتێکی تەمەن 55 ساڵە گیانی لەدەست دا.

لە هەڵەبجە، بە کۆی گشتی 166 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، لەو ژمارەیەش  43 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.