لەبەر ئەوەی دابەزینە ریز یانە پلە دووەکان، یاریزانەکان تێر شەقکران

kurdistan24.net

لە خولی هەنگاریا رووداوێکی سەیر هەبوو لە یاری نێوان هەردوو یانەی دێبرسن و پاکێش، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە هاندەرانی یانەی دێبرسن رژانە ناو یاریگە و وەکو تەمبێکاریەک بەرامبەر دابەزینی یانەکەیان بۆ خولی پلە دووەکان، یاریزانەکانیان تێر شەقکرد و بەم شێوەیە خەمی دڵەکەیان بەتاڵ کردەوە.

یانەی دێبرسن لە خولی هەنگاری پلەیەک پێش کۆتایی ریزبەندی گرتبوو و لە دوایین یاریی بەرامبەر پاکێش ئەگەر بردنەوەیان بە جیاوازیەکی زۆری گۆڵ بەدەست هێنابا، ئەوا مانەوەی یانەکەیان لە خولی پلە یەکەکان مسۆگەر دەبوو، بەڵام لە کۆتا یاریدا یەکسانبوون و ئەم یەکسانبونەش بووە هۆی ئەوە کە یانەکەیان دوای 27 ساڵ بۆ یەکەمجار دابەزێتە خولی یانە پلە یەکەکان و دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەش بەشێک لە هاندەرانی ئەو یانەیە بەرگەی خەمی دابەزینی یانەکەیانیان نەگرت و رژانە ناو یاریگە و یاریزانەکانی یانەکەیان تێر شەقکرد و بەم شێوەیە دەردی دڵی خۆیان بەتاڵ کردەوە.