دوو كۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان كوژران

.

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لە ناوچە سنوورییەكانی ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان، دوو كۆڵبەری كورد كوژران.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی سنوورپارێزی ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی سیلڤانای سەر بە ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان تەقەی راستەوخۆیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر کردووە، بەوهۆیەوە دوو كۆڵبەر كوژراون و یەكێکی دیكەش بە سەختی بریندار بووە.

ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ ئاشكرای كردووە، دوو كۆڵبەرە کوژراوەکە یەکێکیان ناوی سالم سولەیمان نەژادە و ئەوەی دیکەیان ناوی داوود مەجیدیانە.

سەرچاوە ناوخۆییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، خاڵێكی سەربازی ئێران لە چیای خەلیل رێگری لە خەڵكی ناوچەكە دەكەن، بۆ ئەوەی بچنە شوێنی رووداوەكە و تەرمی كۆڵبەرە كوژراوەكان بگەڕێننەوە.