گۆڕان و یهكگرتوو جهخت لهسهر پاراستنی قهوارهی ههرێمی كوردستان دهكهنهوه
K24 – سلێمانی:
بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە، کۆبونەوەکە چەند تەوەرێکی جیاوازی لە خۆ گرت و ھەردوولاش لەگەڵ ئەوەدان، کە حکومەت چاکسازی بکات و پشتیوانی لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
ئهمڕۆ لەسەر داوای بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر ئاستی باڵا لە سلێمانی کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی لە خۆ گرت، کە گرنگترینیان بەشداری ھەموو لایەک بووە لە تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان و پشتیوانی کردن لە یاسای چاکسازی و پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا، گۆڕان مەبەستیەتی لەگەڵ کۆی لایەنەکان باس لە بارودۆخی ئێستا بکات و ھەمووان پشتیوان بن بۆ ھەنگاوەکانی حکومەت لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لهو چوارچێوهیهدا، شهماڵ وهفا ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بۆ كوردستان24 رایگهیاند، پێویستە ھەموان پارێزگاری لە قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان بکەین.
لە کۆبوونەوەکەدا یەکگرتوو داوای لە گۆڕان کردووە کە کار بکات بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتانەی بەرۆکی حکومەتی گرتووه.
لهو بارهیهوه، مستهفا عهبدوڵڵا کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو بۆ كوردستان24 گوتی: پێویستە ھەموان بەرپرسیارێتی قۆناغەکە ھەڵبگرن و یەکگرتووش پشتیوانی لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ههرێمی کوردستان دەکات.
دوای کۆبونەوەی لەگەڵ یەکگرتوو وابڕیارە بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی ھەولێر بکات و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کۆببێتەوە، پاش ئەوەش لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کۆدەبێتەوە و چەندین تەوەر لە کۆبوونەوەکاندا باسیان لێوە دەکرێت.