ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
پوخته‌ی بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: له كاتژمێر 12ی سبه‌ی شه‌و كار به‌م بڕیارانه ده‌كرێت تا كات 12ی شه‌وی 4ی تهمموز.
دووه‌م: له كات 6ی به‌یانی تا 12ی شه‌و، هه‌موو جۆره هاتوچۆیه‌ك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌یه.
سێیه‌م: له رۆژانی قه‌ده‌غه‌دا هه‌ندێك شوێن كراوه ده‌بن، له‌وانه:
* نانه‌واخانه‌كان، ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، دوكانی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیای په‌یوه‌ندی، تانكه‌ری گازی مۆلیده، كۆمپانیای خۆراك.
چواره‌م: له كات 12ی شه‌و تا 6ی به‌یانی، كارمه‌ندانی ڤێته‌رنه‌ری، قه‌سابخانه‌كان، ده‌واجن، جوتیار و هه‌نگه‌وانان، ده‌ڕاسه، گواستنه‌وه ئاژه‌ڵ، بۆیان هه‌یه هاتوچۆ بكه‌ن.
پێنجه‌م: تا 4ی تهمموز هه‌موو هاتووچۆیه‌ك له نێوان هه‌ولێر و پارێزگاكان نابێت. كه‌س خۆی له رێگه نه‌دات.
شه‌شه‌م: له كاتی دابه‌شكردنی موچه به گوێره‌ی میكانیزمی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه وه‌رده‌گیرێت.
حه‌وته‌م: راگه‌یاندنكار ته‌نیا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌توانێت رووماڵ بكات و له پارێزگای دیكه‌وه رێگه‌ی هاتنیان بۆ هه‌ولێر پێ نادرێت.
دوای درووستبوونی پرسیاری زۆری هاووڵاتیان له‌سه‌ر كاتی ده‌ستپێكی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
ڕونکردنەوەیەک له ڕاگەیاندنی پارێزگای هه‌ولێر
هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، ئاگادار دەکەینەوە کە بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن لە بارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزێگای هەولێر، لە کاتژمێر 6ی بەیانی ڕۆژی سێ شەممە 2020.6.30، تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی 2020.7.4، دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هه‌ولێر
2020.6.28