ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

.

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه‌ بڕیار لەلایەن پەرلەمانتاران و درێژكردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى پەرلەمان دەدرێت.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ئەمڕۆی ئاشكرا كردووە كە بریتی دەبێت لە :.

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97،96،93،91،90) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: درێژكردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌مادده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.