سێ ژینگەپارێز لە پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر گیان لەدەستدەدەن

هاوخەمیان بۆ دەردەبڕدرێت

K24- هەولێر:
ماڵپەڕی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی یەکشەممە 28/06/202 سێ چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کوێستانەکانی ئەو شارە  گیانیان لەدەستداوە.

 هەنگاو ئاشکرایکردووە، ئەو سێ کەسە بە ناوەکانی موختار خەندانی خەڵکی نەوسوود، بیلال ئەمینی خەڵکی ناوچەی ئێناخی و دانیشتووی پاوە و یاسین کەریمی خەڵکی گوندی شمشێرن.
ئەو سێ کەسە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچە پارێزراوەکانی بوزین و مەرەخێڵ گیانیان لە دەست داوە.

هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاوخەمی زۆر بۆ ئەو سێ ژینگەپارێزە دەردەبڕن و بە شکۆوە ماڵئاوایان لە تەرمەکانیان کرد.