كاتی ھاتووچۆی ئاسایی لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئاشكرا كرا

ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەی لە ھەولێر ھاتووچۆ دەبێت

K24 - ھەولێر

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئاشكرای دەكات، لە ماوەی پێنج رۆژی قەدەغەی ھاتووچۆدا، لە دوای كاتژمێر 12ی شەو ھاتووچۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئاسایی دەبێت.

عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "بۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەی ھاتووچۆ لە كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ 12ی شەو بەردەوام دەبێت، لە دوای 12ی شەو ھاتووچۆ ئاسایی دەبێت، بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت ھاتووچۆ بكەن".

روونیكردەوە: "ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا ھەڵكشاوە و دۆخەكە بەرەو مەترسی دەچێت، بۆیە بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ دراوە".

لەبارەی درێژكردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ، عەلی رەشید گوتی: "ئامارەكان بڕیار لەسەر دۆخەكە دەدەن، چاوەڕوان دەكرێت بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ ژمارەی تووشبووان كەمبێتەوە، ئەگەر پێچەوانەكەی بوو، ئەوكات دەبێ وەزارەتی تەندروستی خۆی بۆ پلانێكی دیكە ئامادە بكات".

شەوی رابردوو ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا قەدەغەی ھاتووچۆی بۆ ماوەی پێنج رۆژ راگەیاند، كە لە كاتژمێر 12ی ئەمشەو دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە و تا كاتژمێر 12ی شەوی 4/7/2020 بەردەوام دەبێت.

ھ.م