سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران داوایه‌ك له وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا، داوایان كرد، قه‌ده‌غه‌ی بازرگانی چه‌ك له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵنه‌گیرێت و رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، ئێران هه‌وڵی "دوژمنكارانه"ی زیاتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ له ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودییه، هه‌ریه‌ك له براین هۆك نوێنه‌ری ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، عادل جوبێر، كۆبوونه‌وه و دواتر به‌یه‌كه‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسان دوان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عادل جوبێر گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا باسمان له پێویستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "كرده‌وه تاوانكارییه‌كانی ئێران" له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
گوتیشی: ئێران به‌رپرسه له "پڕچه‌ككردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له سووریا و جیهاندا" به تایبه‌تیش حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و له ماوه‌ی رابردوودا 1659 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سعوودییه.
هه‌روه‌ها گوتی: داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، قه‌ده‌غه‌ی بازرگانیكردن به چه‌ك له‌سه‌ر ئێران درێژ بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه نه‌مێنێت ئێران "زیاتر په‌ره به دوژمنكارییه‌كانی" ده‌دات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كی به "لاواز" وه‌سفكرد و گوتی: ئێران به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه و پێویسته جیهان به یه‌كده‌ست رووبه‌ڕووی سیاسه‌ته‌كانی ئێران ببێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، براین هوك گوتی: له نۆڤێمبه‌ری و فێبرایه‌ری رابردوودا رێگه‌مان له كه‌شتییه‌كانی ئێران گرت، چه‌ك بگوازنه‌وه بۆ یه‌مه‌ن.
گوتیشی: ئێران هه‌وڵده‌دات هه‌ژموونی خۆی له رێگه‌ی پرۆسه‌ی خۆپڕچه‌ككردنه‌وه په‌ره پێ بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ستی به چه‌كی زیاتر رابگات، راده‌ی توندوتیژییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر په‌ره ده‌ستێنن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی ته‌مموزی 2015ی نێوان تاران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ده‌بێت له ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، قه‌ده‌غه‌ی بازرگانیكردن به چه‌ك له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، بڕیاری دا یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك پاشه‌كشێ بكات.
دوای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش له رێككه‌وتنه‌كه بكشێنه‌وه.
دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵانه و مانه‌وه و پابه‌ندبوونی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی رووسیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به رێككه‌وتنه‌كه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێستا داوا ده‌كات ئه‌و به‌نده‌ی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، كه ده‌ڵێت: قه‌ده‌غه‌ی بازرگانی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێت.
ئێران رایگه‌یاندووه، چیدیكه ئه‌مه‌ریكا مافی ئه‌وه‌ی نییه، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئه‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا بكات، كه یه‌كلایه‌نه و بێ هیچ پاساوێك خۆی پاشه‌كشه‌ی لێی كردووه.
رووسیا و چین نه‌یاری داواكه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه رووسیا مافی ڤیتۆ له دژی ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌كار بهێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خرایه‌ڕوو.
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ واژووكردنی گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌ك به ئێران، رووسیایه و به رای چاودێران، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400 ره‌نگه له پێشه‌وه‌ی لیستی ئه‌و چه‌كانه بێت، كه ئێران هه‌وڵی كڕینیان ده‌دات.