به فه‌رمی بارسێلۆنا فرۆشتنی ئارسه‌ر میللۆی راگه‌یاند
یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆیشنی ئارسه‌ر میللۆی به‌رازیلی بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس راگه‌یاند و ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌شی ئاشكرا كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی نووسیویه‌تی: له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس گه‌یشتینه رێككه‌وتن و ئارسه‌ر میللۆ به 72 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه ده‌كات له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان یانه‌ی یوڤی پێویسته 10 ملیۆن یۆرۆی دیكه بداته بارسێلۆنا.
یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئارسه‌ر میللۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی تاكۆتایی ئه‌م وه‌رزه له بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه و پاشان رووده‌كاته یوڤێنتۆس.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، له بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئارسه‌ر مێللۆ دا هاتووه هه‌ر كاتێك ئه‌و یاریزانه تووشی پێكانێكی قورس بێت گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئارسه‌ر میللۆ له 2018 له یانه‌ی گریمۆی به‌رازیلی روویكرده بارسێلۆنا و به‌شداریی له 72 یاری كردووه و 4 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی توتوسپۆرت ئاشكرای كردووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی ئارسه‌ر میللۆ له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس تا ساڵی 2025ـه.