دابه‌شكردنی مووچه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌م جۆره ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه فه‌رمانێكی به ژماره (8700)ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (29ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020) ده‌ركردووه و تێیدا شێوازی دابه‌شكردنی مووچه و كه‌مكردنه‌وه‌ی له سه‌دا 21ی مووچه‌ی روونكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆ، له پله‌ی عه‌میده‌وه تا پله‌ی (پ.پ) و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی وه‌زاره‌ته‌كه له پله‌ی (1 تا 10) به رێژه‌ی له‌سه‌دا %21 مووچه‌یان كه‌مده‌كرێته‌وه و هه‌ر كه‌سێك به‌و هۆیه‌وه مووچه‌كه‌ی كه‌متر بێت له 300 هه‌زار دینار، ئه‌وا بڕی 300 هه‌زار دیناری بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
ده‌قی فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه
یه‌كه‌م: لێبڕینی رێژه‌ی له سه‌دا 50 له شایسته‌ی دارایی پله تایبه‌ته‌كان و پله‌ی لیوا.
دووه‌م: لێبڕینی رێژه‌ی له سه‌دا 21 له پله‌ی (عه‌مید تاكو پ.پ) و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له پله (1 تاكو 10) و فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست.
سێیه‌م: رێژه‌ی ئه‌م لێبڕینه ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه ناگرێته‌وه كه شایسته داراییه‌كانیان له 300 هه‌زار دینار كه‌متره و ئه‌وانه‌ی به هۆی رێژه‌ی لێبڕینی له سه‌دا 21 كه‌متر ده‌بێت بڕی 300 هه‌زار دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
