پارێزگاری نوێی دهۆك له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/6/2020 له رێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، عه‌لى ته‌ته‌ر، وه‌ك پارێزگارى نوێی دهۆك، سوێندى ياسايى خوارد.
له وته‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوونى له پارێزگارى نوێی دهۆك كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى تازه‌يدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به رابردووى كار و خزمه‌تى سه‌ركه‌وتووانه‌ى كرد، به‌و ئومێده‌ی بتوانێت خزمه‌تى زياترى پارێزگاى دهۆك بكات.
نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى پێشووى دهۆك كرد، كه له كاتێكى هه‌ستيار و سه‌رده‌مى قه‌يرانه‌كاندا ده‌ستبه‌ركار بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تێكى به‌رچاوى پارێزگاى دهۆكی كردووه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له هه‌ر ئه‌رك و كارێكى تازه‌دا بۆ خواست.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ى بوو، پارێزگارى نوێی دهۆك دووپاتى كرده‌وه، به هه‌موو توانايه‌ك خزمه‌تی پارێزگاى دهۆك ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كار و ئه‌ركه‌كانى به باش‌ترين شێوه جێبه‌جێ بكات.
H.B