كۆرۆنا دایكێك و كۆرپەكەی لەیەكتر جیادەكاتەوە

لە نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە دایكبووە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

منداڵێک دوای ئەوەی لەنێو نەخۆشخانەی کۆرۆنا لەدایک دەبێت، دەردەکەوێت کە ھەڵگری ڤایرۆسەکە نییە، ئێستا چاوەڕێی گەڕانەوەی دایکیەتی تا لەئامێزی بگرێت، پزیشکانیش دەڵێن، رێژەی تووشبوونی منداڵ بە کۆرۆنا دەگمەنە و پێویستە دایکان و باوکان خۆیان بپارێزن و لە منداڵەکانیان نەترسن.

ئەم منداڵە ناوی لیڤان-ە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی لە دایكبووە، دایكی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە و لەژێر چاودێری پزیشكیدایە، لیڤان ئێستا لای کەسوکاری دایک و باوکی بەخێو دەکرێت.

د.سامان فەیلی، بە كوردستان24ی گوت: "بەگوێرەی توێژینەوەكان كۆرۆنا ترسی بۆ سەر گیانی منداڵان نییە، ئەگەر تووشیش بن كەمتر نیشانەیان لێدەدەكەوێت".

لە ھەرچوار نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی، ھیچ منداڵێک نەخەوێندراوە کە ھەڵگری کۆرنابێت.