فوئاد حوسێن: ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌یان هه‌زار چه‌كداری تیرۆریست له سووریاوه روو له عێراق بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن، رایگه‌یاند، ته‌نیا زامنی كۆتایهێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی سووریا، چاره‌سه‌ری سیاسییه و ئه‌گه‌ر ره‌وشی سووریا به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ده‌یان هه‌زار تیرۆریست روو له عێراق ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، له كۆنگره‌ی برۆكسل، كه تایبه‌ته به پشتیوانیكردنی داهاتووی سووریا و ناوچه‌كه له رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه به‌شداری كرد و وتاری عێراقی پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا، فوئاد حوسێن گوتی: پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی سووریا، سه‌روه‌ری وڵاته‌كه و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته و ده‌ستتێوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی و پشتیوانیكردنی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی عه‌ره‌بی و چاره‌سه‌ری سیاسی ته‌نیا رێگه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كۆتایهێنان به مه‌ینه‌تی گه‌لی سووریا.
گوتیشی: پێویسته شه‌ڕی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به بێ هه‌ڵاواردن بكرێت. له سه‌روویانه‌وه رێكخراوی داعش و بیری توندڕه‌وی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پێنراون به‌سه‌ر سووریادا كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر گه‌لی سووریا ده‌بێت، به تایبه‌تی له رووی فێركردن و ئابووری و ته‌ندرووستییه‌وه، كه ئێستا په‌تای كۆرۆنا له ئارادایه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كرد، هاوكاری و پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه بكات، كه په‌نابه‌رانی سووریایان له خۆ گرتووه، به تایبه‌تی عێراق، كه 260 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریای په‌نا داوه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ره‌وشی ئێستای سووریا به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی عێراق درووست ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار چه‌كداری تیرۆریست بپه‌ڕنه‌وه سنووری عێراق.