مایك پۆ‌مپێیۆ: ئێران چه‌ك به گروپه میلیشیاكانی عێراق ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند: ئێران بەردەوام چەك دەداتە میلیشیا شیعەکانی عێراق و میلیشیاکانیش دەیان جار بە چەکی ئێرانی ھێرشیان کردووەتە سەر ئەمه‌ریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە تا ئێستاش بەردەوامن لە شەری دژ بە داعش.
ئه‌م قسانه‌ی وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هاتوون، کە تایبەتە بە پرسی کۆتاییھاتنی بڕیاری قەدەغەی کرینی چەك لەلایەن ئێرانەوە و دەڵێت: ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه له‌سه‌ر ئێران ھەڵگیرێت کارەسات لە ناوچەکە و جیھان روودەدات.
H.B