دادگای فیدراڵی سكاڵای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو وه‌زاره‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاتووچۆی هه‌رێمی ڕه‌ت کردەوە

دادگای فیدراڵی سكاڵای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو وه‌زاره‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاتووچۆی هه‌رێم ڕه‌ت ده‌كاته‌وه؛ هاوكات سكاڵای سه‌ر یاساكانی باری كه‌سی و لێخۆشبوونی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك بۆ خاوه‌نه‌كانیانی ڕه‌ت كرده‌وه.
سێشه‌ممه، 11ـی شوباتی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئه‌و سكاڵایه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق هاوكات سكاڵای سه‌ر یاساكانی باری كه‌سی و لێخۆشبوونی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك بۆ خاوه‌كانیان به‌تایبه‌تی له سنووره‌كانی كه‌ركووكی ڕه‌ت كرده‌وه.