ئافرەتێک لە هەولێر بەتۆمەتی دزینی شەش هەزار دۆلار دەستگیرکرا

K24 - هەولێر

دوای ئەوەی دزییەک لە گەڕەکی گەلاوێژ لە هەولێر دەکرێت، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر، ئافرەتێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزییەکە دەستگیردەکرێت.

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ (چوارشەممە، 1-7-2020) ئاشکرای کرد "تیمەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزیكردن لە گەڕەكی گەلاوێژ، دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ كرد و، توانییان بە كەمتر لە 24 كاتژمێر ئافرەتێك بە ناوی (ژ. خ. س. ) تەمەن 20 ساڵ دەستگیربکەن".

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس "تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە 6000 دۆلاری دزیوە، بۆیە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان، بەندكراوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەو دۆسیەیە بەردەوامن".