شاندێکی باڵای گۆڕان لە هەولێر لەگەڵ کۆمەڵ و پارتی کۆدەبێتەوە

K24 - هەولێر

شاندێکی باڵای گۆڕان ئەمڕۆ دێتە هەولێر و لەگەڵ کۆمەڵ و پارتی کۆدەبێتەوە.

بەپیی زانیارییەکانی کوردستان24 شاندەکە لەڕێگەن بێنە هەولێر و سەرەتا لە کاتژمێر 11:00ـی ئەمڕۆ (دووشەممە، 29-6-2020) لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کۆدەبنەوە.

شاندەکەی گۆڕان کە سەردانی هەولێر دەکات شاندێکی باڵایە، بە سەرپەرشتیی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامیێتیی خانەی راپەڕاندنە.
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندە باڵاکەی گۆڕان لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە و بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی هەواڵی کۆبوونەوەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە.

گۆڕان پێشتر رایگەیاندبوو لەم هەفتەیەوە دەست بە گەڕێکی کۆبوونەوە دەکات لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستا و دوایین گۆڕانکارییەکان، هەروەها دەیەوێت پلانی ساڵی داهاتوو ئامادە بکات بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دوێنێ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی جیاوازی لەخۆگرت و ھەردوولاش لەگەڵ ئەوەدابوون "حکومەت چاکسازی بکات و پشتیوانی لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان دەکەن".