جووتیار عادل: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه و حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری زۆر گرنگی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل، زانیاری له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه یاسای چاكسازی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌مڕۆ بڕیاری زۆر گرنگ ده‌ركران.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل كۆنفرانسێكی میدیایی رێكخست و له‌و میانه‌یه‌دا، گوتی: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه له بواری پرسی چاكسازی و له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌ته‌وه، ئه‌و یاسایه پڕۆژه‌ی حكومه‌ت بوو و پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا و ئه‌و یاسایه پێویستی به چه‌ندین په‌یڕه‌و هه‌بوو بۆ جێبه‌جێكردنی و ئه‌مڕۆ چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ندین بڕیاری گرنگ ده‌ركران.
هه‌روه‌ها گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان به كۆده‌نگ ده‌ركراوون، ته‌نیا یه‌ك بڕیار نه‌بێت، كه یه‌ك وه‌زیر له‌گه‌ڵی نه‌بووه. حكومه‌تی هه‌رێم له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆسه‌ی چاكسازی، كه ئامانجی ئه‌م پرۆسه‌یه دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی شایسته‌ی دارایی فه‌رمانبه‌ران و میراتگرانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسییه. رێكاری گرنگ ده‌گیرێته به‌ر.
روونیشیكرده‌وه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا. ئێمه له سه‌ره‌تاوه به نیازپاكی سه‌ردانی به‌غدامان كرد و گفتوگۆكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كان. شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدای كرد و باس له پرسی بودجه و مووچه و نه‌وت كراوه و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه. ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق، له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستوور ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، گوته‌بێژی حكومه‌ت گوتی: بابه‌تی دووه‌می گفتوگۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی و سندووقی تایبه‌تی خانه‌نشینی بوو بۆ ئه‌وانه‌ی به پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین كراون و ئه‌و سندووقه ده‌پارێزرێت و سه‌رمایه‌كه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به‌وانه‌ی خانه‌نشینن به پله‌ی تایبه‌ت. له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین ده‌بێت و په‌یڕه‌وی بۆ ئاماده كراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌ندی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی بۆ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ته‌وه‌ری سێیه‌میشدا، باس له باجی كۆمپانیاكان كرا و پێویسته باجیان بده‌ن و به گوێره‌ی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پابه‌ندییه یاساییانه له‌سه‌ریان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌موو كۆمپانیاكان پابه‌ندده‌كرێن به جێبه‌جێكردنی یاسا و دانه‌وه‌ی باجه‌كانیان.
جووتیار عادل باسی له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و گوتی: هه‌روه‌ها باس له پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت كرا، كه یه‌كه‌مجاره له حكومه‌تی هه‌رێم به‌و جۆره په‌سند ده‌كرێت. هاوبه‌شی له نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژییه‌كان. له هه‌مان كاتیش‌دا كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه، لیستی میراتگری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و راگیراوی سیاسی و زیندانیانی سیاسی به پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری رێكبخرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی مه‌رجی یاساییان تێدا نه‌بێت، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. له ئه‌مڕۆوه ئه‌م یاسایه كاری خۆی ده‌كات و شوێنه‌واری یاسایی ده‌بێت و ئه‌م لیستانه پاك ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن جیاده‌كرێنه‌وه له‌وانه‌ی شایسته نین. وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، یاسای چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جووتیار عادل گوتی: له كۆتاییدا وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختمانكرده‌وه له‌وه‌ی هاووڵاتیان و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له ئه‌ركدان به تایبه‌تی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ سوپاسیان ده‌كه‌ین و داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ند بن به رێنماییه‌كان و سوپاسی ئارامگری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
پرسیار و وه‌ڵام
رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا
جووتیار عادل روونیكرده‌وه، گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌یه و به سه‌ردانێك كۆتایی پێ نایه‌ت. وه‌ك به‌ڵێنێك، كه حكومه‌ت داویه‌تی به خه‌ڵك، حكومه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به ده‌ستوور و ئه‌و ئه‌رك و مافه‌ی له‌سه‌ریه‌تی جێبه‌جێی ده‌كات و پێویسته به‌غداش به هه‌مان شێوه پابه‌ندی ده‌ستوور بێت. پێویسته په‌له نه‌كه‌ین و ده‌شمانه‌وێت به راستگۆیانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بین و هه‌ر شتێك پێویست بێت خه‌ڵكی خۆمان بیزانێت، به راشكانه‌وه به خه‌ڵكی خۆمانمان وتووه. با په‌له نه‌كه‌ین و با بزانین ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی به‌غدا چین و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین و له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی حكومه‌ت بڕیار ده‌ده‌ین.
دابه‌شكردنی مووچه
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی %21ی مووچه، جووتیار عادل گوتی: حاڵی حازر مووچه به‌و جۆره دابه‌ش ده‌كرێت و مانگی داهاتوو به گوێره‌ی ئه‌و توانایه‌ی حكومه‌ت هه‌یه‌تی مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.
یاسای چاكسازی
له باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و به‌رهه‌م و سووده‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و داهاتی حكومه‌ت، جووتیار عادل گوتی: به‌غدا خێرمان پێ ناكات، ماف و شایسته داراییه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور بڕیاریان لێدراوه. ئه‌و شایسته داراییانه موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه و ئێمه سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین. پرۆسه‌ی چاكسازی ئه‌مڕۆ چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی راسپارد كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ن و به گوێره‌ی په‌یڕه‌و یاساكان كار ده‌كرێت و هه‌ندێك بابه‌تیش پێویستیان به ده‌ستكاری یاسایه و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
چه‌ند پاره بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه
له حاڵی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی چه‌ند پاره بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جووتیار عادل گوتی: هه‌ندێك وه‌زاره‌ت رۆڵیان گه‌وره‌یه له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و له چه‌ند رۆژی داهاتوو به وردی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت یاسای چاكسازی چه‌ند پاره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه.
حكومه‌تی هه‌رێم له سێ حزبی سه‌ره‌كی پێكدبێت، (پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان) هه‌ر سێ لایه‌ن پێویسته پشتیوانی حكومه‌ت بن بۆ سه‌رخستنی چاكسازی و به هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت له چاكسازی پاشگه‌ز نابێته‌وه.
تیمی حكومه‌ت
له باره‌ی یه‌كهه‌ڵوێستی تیمی حكومه‌ته‌وه، جووتیار عادل گوتی: مه‌گه‌ر بڕیارێكی ده‌گمه‌ن، ئه‌گینا سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان به كۆده‌نگی بووه. تیمی حكومه‌ت یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگه. بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ش، بڕیارێكی به كۆمه‌ڵ بوو و به قه‌ناعه‌ته‌وه كاره‌كه كراوه. له ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هیچ راجیاییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه نه‌بووه.
ئێمه پابه‌ندین به ده‌ستووری عێراق و هه‌ر شتێك سه‌باره‌ت به داڕشتنی سیاسه‌تی دارایی و به‌ڕێوبردنی خاڵه سنوورییه‌كان و سیاسه‌تی نه‌وت، ئێمه پابه‌ندین و هه‌ر شتێك له ده‌ستووری عێراق هاتبێت ئێمه پێوه‌ی پابه‌ندین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین.
بۆردومان و تۆپباران
له باره‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی توركیا و تۆپبارانی ئێران، جووتیار عادل گوتی: حكومه‌تی هه‌رێم سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌بێت. په‌یوه‌ندییه‌كانمان دۆستانه و دراوسێیانه‌یه. به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌ن. راسته ئێمه له چوارچێوه‌ی عێراق هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌كه‌ین. ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ململانێ به‌كار بهێنرێت و هێزه بیانییه‌كان ده‌بێت بكشێنه‌وه له خاكی هه‌رێمی كوردستان. له كۆتاییدا هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونێكه توانیویه‌تی بگاته ئه‌و ئاسته. هیچ هێزێكی بیانی بۆی نییه له هه‌رێمی كوردستان چالاكی سیاسی یان سه‌ربازی بكات.
یاسای چاكسازی له كام مووچه‌وه ده‌ستپێده‌كات
له باره‌ی ئایا یاسای چاكسازی له كام مووچه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له مووچه‌ی مانگی ئاداری رابردوو، یان ته‌مموزه‌وه، له وه‌ڵامدا جووتیار عادل گوتی: كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 11 مانگی ته‌مه‌نی خۆیدا، 10 مووچه‌ی دابه‌شكردووه. ئه‌و لیژنانه‌ی پێكهێنراوون، به پێی ئه‌و یاسا و په‌یڕه‌وانه‌ی دانراوون، رێكخستنه‌وه بۆ مووچه و ده‌رماڵه‌كان ده‌كرێت. شایسته‌كان ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی شایسته نییه، پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.