تهندروستی جیهان: رۆژانە زیاتر لە 160 ههزار كهس تووشی كۆرۆنا دهبن
K24- هەولێر:
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند: ھەفتەی رابردوو لە ھەموو جیھان رۆژانە زیاتر لە ١٦٠ ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
تێدرۆس ئەدھانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێ: لە 60%ی ھەموو توشبووانی جیھان تەنیا لە مانگی شەشدا تۆمارکراون. بەشێوەیەك تەنیا ھەفتەی رابردوو زیاتر لە ١٦٠ ھەزار تووشبوو لە ھەموو جیھان تۆمارکراون.
رێكخراوەكە جەختیش دەكاتەوە، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٦٠ ھەزاریان تەنیا ھەفتەی رابردوو تۆمارکراون و لە 66%ی تێکرای تووشبوانیش لە ھەموو جیھان تەنیا لە مانگی حوزەیراندا تۆمارکراون.
H.B