ئەمەریكا فڕۆكەخانەیەك لە رۆژئاوای كوردستان دروستدەكات

.

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی سووریا، ئەمەریكا فڕۆكەخانەیەكی سەربازی لە دەوروبەری پارێزگای حەسەكە دروست دەكات.

ئاژانسی سانای فەرمی حكومەتی سووریا رایگەیاند "سوپای ئەمەریكا بنكەیەكی سەربازی لە ناوچەی تل كۆچەر - یەعروبیە، لە دەوروبەری حەسەكە دروست كردووە، كە فڕۆكەخانەیەكی سەربازیش لەخۆی دەگرێت".

ئاماژە بەوەش دەكات "ئەمەریكا بەو ھەنگاوەی دەیەوێت بوونی خۆی لە سووریا بەھێزتر بكات و ناوچە نەوتییەكانیش زیاتر كۆنترۆڵ بكات".

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە مانگی 12ی 2019 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاریدا بەشێك لە ھێزەكانی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا بكشێنەوە. ئەم بڕیارەی ترەمپ ھاوكات بوو لەگەڵ ھێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، ئەمەش لەناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریكا كاردانەوەی لێكەوتەوە.