لە ورمێ 22 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

.

K24 - ھەولێر

لە 24 كاتژمێری رابردوودا 22 كەس لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان بە ھۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە جەواد ئاقازادە، سەرۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 328 كەس لە ورمێ تووشی كۆرۆنا بوونە و 525 كەسی دیكەش گومانی تووشبوونیان لێدەكرێت.

ئاقازادە، ئاشكراشی كرد،  له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 22 كەس لە ورمێ بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. بەمەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە پارێزگاكه‌ بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ 458 كەس بەرزبوویەوە.