کاردانەوەی پیانیچ دوای بوون بە یاریزانی بارسێلۆنا

هەفتەی رابردوو دواجار هەردوو یانەی بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس لەسەر گۆڕینەوە هەردوو یاریزانەکانی یانەکەیان ئارتۆر مێلۆ و میرالیم پیانیچ گەیشتنە رێکەوتن و ئەو دوو یاریزانە وەرزی داهاتوو یانەکانیان جێدێڵن.

دوای راگەیاندنی هەواڵی پەیوەندیکردنی میرالیم پیانیچ ناوەڕاستکاری بۆسنیایی یانەی یۆڤێنتۆس بۆ بارسێلۆنا، چەند هاوڕێیەکی ئەو یاریزانە ئاهەنگێکیان بۆ ئەو یاریزانە رێکسخت و لە ئاهەنگەکەدا پیانیچ بەرگەی نەگرت و فرمێسک لە چاوانی هاتە خوارەوە، چونکە ماوەیەک بوو ئارەزووی لەبەر کردنی درێسی بارسێلۆنای هەبوو.

پیانیچ بەرامبەر 60+5 ملیۆن یۆرۆ وەرزی داهاتوو درێسی بارسا لەبەر دەکات، بەڵام تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.