یوێفا وادەی وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگی دیاریی کرد
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێک لە یارییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەم هۆیەوە دواخران و بریارە ئەو یارییانە مانگی هەشتی ئەمساڵ دووبارە دەست پێ بکرێنەوە و فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپاش لە ئێستاوە داوەی وەرزی نوێی دیاریی کرد.
ماڵپەری فەرمی یوێفا بڵاویکردەوە وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ 20ی ئۆکتۆبەری داهاتوو واتە مانگی 10ی ئەمساڵ دەست پێدەکرێت و یاریی کۆتاییش لە 29ی مانگی پێنجی ساڵی 2021 لە شاری ئیستانبۆلی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان بەم شێوەیە دەبێت:
یاریی یەکەم: 20 - 21 ئۆکتۆبەر
یاریی دووەم: 27-28 ئۆکتۆبەر
یاریی سێیەم: 3-4 نۆڤێمبەر
یاریی چوارەم: 24-25 نۆڤێمبەر
یاریی پێنجەم: 1-2 دێسێمبەر
یاریی شەشەم: 8-9 دێسێمبەر
قۆناخی شازدە: 16 لە رێکەوتی 16ی فێبرایەر بەڕێوەدەچێت