پاراستنی کوردستان له گۆڕینی ژیانمانه‌وه ده‌ستپێده‌کات
له سه‌ره‌تای دوو هه‌زاره‌کاندا ته‌نها یه‌ک لاپه‌ڕه‌ی ئێلێکترۆنیی هه‌بوو، که مۆڕاڵ له په‌خش و کارکردنیاندا نه‌بوو. ئه‌و نووسه‌رانه‌شی، که مۆڕاڵ له بیرکردنه‌وه و نووسینیاندا نه‌بوو، ژماره‌یه‌كی که‌م بوون. لێ ئیمڕۆ ئه‌و لاپه‌ڕه ئێلێکترۆنییانه‌ی، که مۆڕاڵ له په‌خش و نووسیینیاندا هه‌یه، ژماره‌یه‌کی ئێجگار که‌من. له‌دوای ڕاپه‌ڕیین نووسه‌رێک یان دوانی جنێونووس هه‌بوون، لێ ئیمڕۆ ژماره‌یان به ده‌یانجار زیادی کردووه. خه‌ڵکانی جنێوده‌ر، په‌سه‌ندێتیی کۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بوو. شوێنی خه‌ڵکانی جنێوده‌ر، چایخانه و به‌ر سینه‌ماکانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، نه‌ک ئێستا. که‌چی ئێستا خه‌ڵکانی جنێوده‌ر وه‌ک سووپه‌رستار ده‌رده‌که‌ون و به هه‌زاران فۆلۆیان هه‌یه. شوێنی خه‌ڵکانی جنێوده‌ر ڕۆژنامه‌ئێلێکترۆنییه‌كان و سۆسیال میدیایه.
ئه‌وه‌ی ئێستا له شه‌قام و له سۆسیال میدیادا ده‌بینرێت و ده‌گوزه‌رێت، بریتییه له باروودۆخێکی ده‌روونیی، که نه‌ک تاک بگره کۆش تێیدا نۆیرۆتیکه. ئه‌م دۆخه‌ی تاک و کۆ، له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه به‌رهه‌می ستراکتوری که‌ڕاکته‌ری خۆیانه، پاشان وه‌ک فاکتۆر، ئه‌و ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌ی تێیدا ده‌ژیین. سروشتی ئه‌م تاک و کۆیانه کردوونی به‌وه‌ی، که هه‌ن. به‌شێک له تاک و کۆ، له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له سروشته‌وه خراپن. ئه‌م پێوابوونه، به‌رهه‌می پسیشۆئه‌نالیزه‌ی زیگمووند فرۆیده، که سانا خراپبوونی مرۆڤ له سروشته‌وه ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌ویش به هاوکاریی ئه‌و فاکتۆرانه‌ی، که مرۆڤ تێیدا چ له‌دایک ده‌بێت، په‌روه‌رده ده‌بێت و ده‌ژیی. له ئێستا و ئالێره‌دای کورد له باشووردا، سه‌رنج بده، تاک و کۆ چلۆن ده‌دوێن، چلۆن بیرده‌که‌نه‌وه، چلۆن ده‌ژیین و چاوه‌ڕوانی چیین؟ ئینجا بیربکه‌ره‌وه له‌وه‌ی، که به چ ئاستێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونیی گه‌یشتووین، که ناکرێت خه‌تای هه‌موو ئه‌مانه بخه‌ینه ئه‌ستۆی حکومه‌ت، چونکه تاک به تاک و ته‌نها خۆی به‌رپرسه له ژیانی، به‌رپرسه له بیرکردنه‌وه، بڕیاردان، به‌رپرسه له هه‌سته‌کانی و له تووڕه‌یی و له ئارامیی و ...تد.
ڕقت له سیاسییه‌کانه، ڕقت له بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه، چاره‌سه‌ره‌که‌ی له مێشکی خۆتدایه، ڕقت له هاوسێکه‌تانه، چاره‌سه‌ره‌که‌ی له مێشکی خۆتدایه، ڕقت له فڵاو و فیساره، چاره‌سه‌ره‌که‌ی له مێشکی خۆتدایه ...تد. تێکۆشانی سیاسیی و ئه‌قڵانیی شتێکه و ڕق و کینه‌ش شتێکی تر. پارادۆکس له‌م دۆسیه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه، که به‌شێکی گه‌وره‌ی هاووڵاتییانی باشوور خاوه‌نی ئیمپاتیین بۆ دوژمنی وه‌ک ئێراق، ئێران و تورکیا. به دڵ و به گیان ده‌یانه‌وێت به ویست و ئاره‌زووی خۆیان بچنه ژێر ده‌ستی ئێراقه‌وه. به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌مانه، به وانه‌شه‌وه، که ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێراق یان کوردستانن، ژیانی ژێرده‌سته‌ییان نه‌دیوه، به‌عسیان نه‌ناسیوه، ئه‌ویش به‌وه‌ی یان له‌دایک نه‌بوون، یان ته‌مه‌نیان هه‌ر پێنج شه‌ش ساڵێک بووه و ژیانی به‌عس نه‌ژیاون و ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵیدا نه‌بووه.
هیچ واتای نییه، که گه‌وره‌کانمان به به‌رده‌وامیی و به‌بێ پشوو منداڵه‌کانمان فێری جنێودان ده‌که‌ن، فێری ڕق و کینه ده‌که‌ن. له ڕاستییدا خستنه‌وه‌ی ڕق و کینه تاوانه و پێویسته له داددا وه‌ک تاوان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت. ناهۆشیاریی تاک له خوێنده‌وارێکی نیڤۆ نزمه‌وه هه‌تاوه‌کوو نووسه‌رانیش، هۆکاری گه‌یشتنمانه به ئیمڕۆ. ئه‌وه‌ی له پاره و خواردن زیاتر پێویستمانه بریتییه له زانین، چونکه زانین کلیلی کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگا داخراوه‌کانه له‌سه‌رمان. زانین ده‌سته‌ڵاته.
شه‌ش سه‌ت میلیۆن ساڵه، ته‌واوی هه‌موو زینده‌وه‌ره‌کانی گه‌ردوون، به دوو هێزی بیۆلۆگیی هه‌ڵده‌سوڕێن و ده‌ژیین، که ئه‌ویش بریتییه له هه‌ست و کریاتیڤیتێت. شه‌ش سه‌ت میلیۆن ساڵ، ژیانی مرۆڤ به‌بێ وشه به‌ڕێوه چوو. شه‌ش سه‌ت میلیۆن ساڵه هه‌ست ژیانی بوونه‌وه‌ره‌کان هه‌ڵده‌سوڕێنێت. هه‌ست ڕه‌گێکی داکووتراو و پرۆگرامێکی ئاگاییه، له‌وانه بۆ نموونه (ترس، تینوێتیی، برسێتیی، سێکس ...تد.). شه‌ش سه‌ت میلیۆن ساڵه، بوونه‌وه‌ره‌کان کریاتیڤیتێت به‌کارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا بمێننه‌وه. به‌شێک له‌م پرۆسێسانه نائاگایانه پراکتیزه ده‌کرێن. بۆ نموونه جووچکه که‌وێک، هه‌ر له هێلکه دێته ده‌ره‌وه، ده‌زانێت پشیله‌یه‌ک، واشه‌یه‌ک مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانی، هه‌ربۆیه خۆی ده‌شارێته‌وه. به‌ڵام مرۆڤێک وه‌ها نییه، به‌ڵکوو پێویستی چ به چه‌ندین ساڵ ئه‌زموونه و چ پێویستی به‌وه‌یه له خه‌ڵکی تره‌وه فێر بێت، که چ شتێک مه‌ترسییه بۆسه‌ر ژیانی.
چوار سه‌ت میلیۆن ساڵ پێش ئێستا مێشکی مرۆڤ گه‌شه‌ی کرد و گۆڕانێکی به‌سه‌ر خۆیدا هێنا. له‌م گه‌شه‌یه‌دا مێشک بوو به سه‌نته‌ری هه‌ڵسوڕاندنی مرۆڤ، سه‌نته‌ری هه‌ڵسوڕاندنی هه‌ست، مامه‌ڵه و کاردانه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌بێ وشه. پێش دوو سه‌ت میلیۆن ساڵ، مێشکی مرۆڤ ده‌ستیکرد به بیرکردنه‌وه به وێنه و هه‌ست. سه‌ره‌تای هه‌موو چاره‌سه‌رێکی مرۆڤانه‌ی کێشه‌کان وا له کریاتیڤیتێتدا. ته‌نها له ڕێگای یارمه‌تییه‌کی نائاگایانه‌ی کریاتیڤیتێته‌وه، گۆڕان و گه‌شه ده‌ستپێده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوی ئه‌وه‌یه، که هه‌سته‌کانی مرۆڤ به‌هێزتره وه‌ک له وشه‌کانی. بۆ نموونه ئه‌و نه‌خۆشه‌ی، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که چ نه‌خۆشییه‌کی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌نی هه‌ستێکی قوڵی نائاگایانه بوو بۆ چاکبوونه‌وه‌ی، ئه‌وا چاکده‌بێته‌وه. لێ ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ر له ڕێگای وشه‌وه بڵێت، من چاکده‌بمه‌وه، لێ نائاگایانه خاوه‌نی ترسێکی زۆره و باوه‌ڕده‌کات، که ده‌مرێت، ئه‌وا نه‌خۆشه‌که زۆر خێراتر له‌وه ده‌مرێت، که پزیشکه‌کان چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێکی گه‌وره‌ی کورد، خاوه‌نی هه‌ستێکی پۆزه‌تیڤ بن، به‌رانبه‌ر به خۆیان، به‌رانبه‌ر به ژیانیان، به‌رانبه‌ر به ئاینده‌یان، به‌رانبه‌ر به ئازادیی و سه‌رفرازیی و خۆشگوزه‌رانییان، به‌رانبه‌ر به گه‌یشتن و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردیی، ئه‌وا دڵنیابن له سه‌دا سه‌د پێیده‌گه‌ین. ده‌سته‌ڵات و هێزی بیرکردنه‌وه و هه‌ست گه‌وره‌تره له هه‌ر شتێکی تر له گه‌ردووندا، که هه‌یه.
پێش په‌نجا هه‌زار ساڵ مرۆڤ ده‌ستیکرد به‌وه‌ی که وشه به‌کاربهێنێت و خۆی فێری قسه‌کردن بکات. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ وشه و زمان قازانجی چی به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. وه‌ڵام، له ڕێگای زمانه‌وه چ ده‌گه‌ین به زانیاریی و چ زانیارییش کۆده‌که‌ینه‌وه، له ڕێگای زمانه‌وه ده‌گه‌ین به زانین، فێری ژماره و ماتماتیک ده‌بین، له ڕێگای زمانه‌وه داتا کۆده‌که‌ینه‌وه. له ڕێگای زمانه‌وه پێناسی فاکت ده‌که‌ین ...تد. لێ بۆ هه‌ست یاخوود هه‌سته‌کانمان هه‌رگیز وشه‌یه‌کی گوونجاویان بۆ نادۆزینه‌وه، ئه‌وه‌ی تا ئێستا پێناسی هه‌ستی پێده‌که‌ین، وه‌ک ڕووبه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئاوێک وه‌هایه، لێ بنه‌وه‌ی نابینین.
بناغه‌ی ماڵی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر دوو پایه ڕاگیراوه، که بریتییه له هه‌ست و کریاتیڤیتێت. ماڵی کێشه‌کانی مرۆڤ خاوه‌نی فوندامێنتێکی (بناغه‌یه‌کی) ناجێگیره، که خاوه‌نی ترس، ڕق، ئاره‌زووی شه‌ڕانگێزیی، دڵپیسیی. هه‌سته‌کانمان هێنده به‌هێزن، که ته‌واوی ژیانمان هه‌ڵده‌سوڕێنن. هه‌ندێک پێیانوایه، که لۆگیک مامه‌ڵه‌کانمان هه‌ڵده‌سوڕێنن، لێ، ئه‌گه‌ر مێشکی تاکێک له گه‌شه‌ی پێشینه‌ی منداڵییدا به‌شێوه‌یه‌ک گه‌شه‌ی کردبێت، که له فرۆنتال لاپندا، هه‌رچی هه‌ستێک بێت، سانا پێیدا بپه‌ڕێته‌وه به‌بێ ڕاگرتنی، ئه‌وا هه‌رچی هه‌ستی تووڕه‌بوونه به سانایی و به خێرایی ده‌بێته مامه‌ڵه. ئالێره‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ تیۆرییه‌که‌ی فرۆید، که ده‌ڵێ، مرۆڤ له سروشته‌وه بوونه‌وه‌رێکی خراپه.
له گه‌شه‌ی پێشینه‌ی منداڵییدا ته‌واوی ئه‌و هه‌ستانه‌ی، که ساوا ده‌بێته خاوه‌نی، ده‌بێته بناغه‌یه‌کی نائاگایانه، که له ئاینده‌دا تاک مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات. له مێشک‌دا سه‌نته‌ری مۆڕاڵ هه‌یه، ئه‌م سه‌نته‌ره له ته‌مه‌نی سێ ساڵییدا ته‌واو ده‌بێت، واتا ساوا له‌پێش له‌دایکبوونیه‌وه و له له‌دایکبوونیه‌وه هه‌رچی ئه‌و هه‌ستانه‌ی دایکیه‌تی له سکی دایکیدا وه‌ریده‌گرێت و کاری له‌سه‌ر ده‌کات، ئه‌م هه‌ستانه سانا به فرۆنتال لاپندا تێده‌په‌ڕن. له له‌دایکبوونی ساوادا هه‌مانشێوه ئه‌و هه‌ستانه‌ی ساوا به‌ده‌ستیدێنێت سانا به فرۆنتال لاپندا تێده‌په‌ڕێت، ساوا ده‌گریی، ساوا تووڕه‌یه، سه‌ری خۆی ده‌کێشێت به زه‌وییدا ...تد. ساوا فێری هه‌موو ئه‌و مامه‌ڵانه‌ش ده‌بێت، که ده‌یبینێت، ئه‌مانه تووشی هه‌ستێکی ده‌که‌ن، که دیسان سانا به فرۆنتال لاپندا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌م بینینی مامه‌ڵه و هه‌ستانه ده‌بنه به‌شێک له نائاگایی تاک، که له ئاینده‌دا نائاگایانه کاری پێده‌کات، بۆ نموونه تووڕه‌یی و ڕق. بناغه‌ی نائاگایی تاک بریتییه له‌وه‌ی، که ده‌یده‌یتێ. ئارامیی و خۆشه‌ویستیی بده به ساوا له ئاینده‌دا ئارام و میهره‌بانه. تووڕه‌یی و ڕق و کینه‌ی به‌رێ، له ئاینده‌دا مرۆڤێکی سادیسته.
نه‌ک به ته‌نها بیرکردنه‌وه، به‌ڵکوو هه‌ستیش خاوه‌نی ئاگایی و نائاگایی خۆیه‌تی، هه‌ربۆیه هه‌ستی نائاگایی ته‌واوی مامه‌ڵه و بیرکردنه‌وه‌کانمان هه‌ڵده‌سوڕێنن. ئه‌م هه‌ستانه یان ئه‌وه‌تا تووشی فۆبیی، ترس، تووڕه‌یی و ڕقمان ده‌کات، یان ئه‌وه‌تا لاوازمان ده‌کات، به‌رده‌وام ئازارمان هه‌یه، نادڵنیاین، ئاره‌ق ده‌که‌ینه‌وه له شه‌رماندا و له ترساندا ده‌له‌رزین، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی له چی ده‌ترسین، له تاقیکردنه‌وه یان له دوژمن. یان ئه‌وه‌تا ئه‌م هه‌ستانه ده‌مانکاته مرۆڤێکی ئارام، خاوه‌ن مۆتیڤ و سه‌رکه‌وتوو، پڕ حه‌ز و ئاره‌زوو و به‌خته‌وه‌ر. به‌مشێوه پۆزه‌تیڤه تاک ده‌بێته که‌سێکی کریاتیڤ، که‌سێکی کریاتیڤیش هه‌میشه خاوه‌نی چاره‌سه‌ره، چونکه کریاتیڤیتێت کیلی هه‌سته‌کانه. تاکی کریاتیڤ ده‌زانێت، که هه‌میشه کێشه‌کان له مێشک‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و چاره‌سه‌ره‌که‌شی هه‌ر له مێشکدایه. هه‌ربۆیه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م هه‌موو ڕق و کینه‌یه‌ی به‌شێکی گه‌وره‌ی تاکی کورد وا له مێشکیاندا و چاره‌سه‌ره‌که‌شی هه‌ر له‌لای خۆیانه نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا.
تا ژیانت نه‌گۆڕیت، کوردستانت به‌لاوه گرنگ نییه، تا ژیانت نه‌گۆڕیت، ڕه‌نجی سه‌ت ساڵه‌ی کوردت به‌لاوه گرنگ نییه. بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان بپارێزیت پێویسته ژیانت بگۆڕیت. ژیانت بگۆڕه و کوردستانیش خۆی ئاوتۆماتیکانه ده‌گۆڕێت.