کەناڵێکی بەریتانی دروشمی رەگەزپەرەستی قەدەغە دەکات

دەڵێن نایانەوێت سیاسەت و وەرزش تێکەڵ بە یەکتری بکەن

کەناڵی بی بی سی بەریتانی بەشی وەرزشی شرۆڤەکارەکانی ئاگادار کردووەتەوە بەکارهێنانی هەموو دروشمێکی رەگەزپەرستی لە کەناڵەکەیان قەدەغەیە و نابێت بەرامبەر کامێراکان دروشی BlackLivesMatter وەکو پشتگریەک بەرامبەر رەشپێستەکان بەکاربێنن.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووە، کەناڵەکە شرۆڤەکاران و میوانە وەرزشییەکانی ئاگادار کردووەتەوە، خۆیان بە دوور بگرن لە دروشمی '' ژیانی رەشپێستەکان گرنگە '' و ئەوان نایانەوێت لە رێگەی پڕۆگرامەکانیان دروشمی سیاسی تێکەڵ بە وەرزش بکرێت، هەربۆیە لە دوایین شرۆڤەکانیدا، ئالێن شیرەری شرۆڤەکاری کەناڵی بی بی سی خۆی بە دوور گرتووە لەو دروشمە.

لەلایەکی دیکەوە هەردوو کەناڵی بی تی سپۆرت و سکای سپۆرتی بەریتانی کە یارییەکانی پرێمەرلیگ دەگوازنەوە، میوان و شرۆڤەکارەکانیان سەربەست کردووە لە بەکارهێنانی دروشمە رەگەزپەرەستییەکان.