ڤیدیۆ.. دیاری كچێكی كوه‌یتی بۆ ئیمارات كاردانه‌وه‌ی جیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كچه گۆرانیبێژێكی كوه‌یت، به بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له ئیمارات، گرته‌یه‌كی سه‌ما پێشكه‌ش به هه‌وادارانی له‌و وڵاته ده‌كات و خۆشحاڵی خۆی بۆ كۆتایهاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌و وڵاته ده‌رده‌بڕێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی سه‌مای "شه‌مس" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی ئیمارات و كوه‌یت و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
شه‌مس له رێی "سناپ چات"ـه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌مایه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پێبكه‌نن و ئاهه‌نگ بگێڕن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و گرته‌یه‌م 57 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.