پەیامێک لە رۆناڵدۆ بۆ پیانێچ پێش ئەوەی یۆڤێنتۆس جێبێڵێت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی پەیامێکی ئاراستەی میراڵم پیانیچ هاوڕێکەی لە یانەکەی کردووە، بە بۆنەی پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا.

دوای ئەوەی پیانیچ بۆ ماوەی چوار وەرز گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسای کەتەلونی واژۆکرد بە فەرمی بوە یاریزانی ئەو یانەیە، پێگەی دێڤێنسا سێنترالی ئیسپانی بڵاویکردووە کەوا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ پیانیچ قسەی کردووە و بە گاڵتە پێی گوتووە '' تۆ ئێستا دوژمنی منیت '' و یاریزانە بۆسنیاییەکەش هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە بەو قسەیەی دۆن نیگەران بووە، بەڵام دوای ئەوە یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە پێی گوتووە کەوا ئەوە تەنیا بۆ خۆشییە، لەگەڵ ئەوەش ئەو دوو یاریزانە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ یەکتری هەبووە.

ئا: سۆلین سلێمان