لە راپەڕین ئافره‌تێك به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

تا ئێستا 8 هاووڵاتی هەڵگری ڤایرۆسەکە کۆچی دواییان کردووە

K24 – رانیه‌:

دوای خه‌واندنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ و مانەوەی بۆماوەی 9 رۆژ لەسەنتەری نەخۆشیە گوازراوەکانی رانیە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵ دانیشتووی قه‌زای رانیە کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، بڵاویكرده‌وه‌، کۆچکردووه‌كه‌ نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و ماوەی 9 رۆژ لە سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی رانیە خه‌وێندراوه‌ و لەژێر چاودێری وردی پزشکیدابووە.

لەسەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوورەکە تا ئێستا 8 هاووڵاتی هەڵگری ڤایرۆسەکە کۆچی دواییان کردووە.