ته‌ندروستی جیهانی: ره‌نگه ئاژه‌ڵی ماڵی كۆرۆنا بگوازنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره زانایه‌كی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رایگه‌یاند، مه‌ترسیی ئه‌وه له ئارادایه، ئاژه‌ڵی ماڵیی كۆرۆنا بگوازنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كی كه‌مه.
سمیه سوامیناتان، گه‌وره زانای رێكخراوه‌كه، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی كه له جنێف سازیكرد، گوتی: پشیله و ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانی دیكه تووشی كۆرۆنا بوونه.
هه‌روه‌ها گوتی: مه‌ترسییه‌ك له ئارادایه، ره‌نگه ئه‌و ئاژه‌ڵانه ببنه هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام تا ئێستا مه‌ترسییه‌كه زۆر نییه.