یه‌ده‌گی نێوده‌وڵه‌تی رووسیا 500 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند

لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ

K24 – هه‌ولێر:

بانكی ناوەندی رووسیا رایگەیاند، یەدەگی نێودەوڵەتی وڵاتەكە 568 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

بانكی ناوەندی رووسیا لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەنێوان 19 بۆ 26 ی حوزەیران، یەدەگی نێودەوڵەتی لە رووسیا كە زێڕ و دراوی بیانی دەگرێتەوە، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، بەرێژەی %0.1 گەشەی كردووە و گەیشتووەتە 568 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری ئەمه‌ریكی.

ساڵی رابردوو یەدەگی نێودەوڵەتی رووسیا بەرێژەی %18.3 بەرزبووەوە و تاوەکو كانوونی دووەمی ئەمساڵ گەیشتە 554 ملیار و 400 ملیون دۆلار.

ئەوە لەكاتێكدایە گەورەترین یەدەگ لە مێژووی رووسیادا مانگی ئابی 2008 بووە كە ئەو كات گەیشتووەتە 598 ملیار دۆلار.