بۆڵتن: تره‌مپ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران دانووستان بكات
K24 – هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، تره‌مپ لە خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكادا پلانی دانوستانی لەگەڵ ئێران ھەیە و گوتیشی: ئیسرائیل نابێت متمانە بە تره‌مپ بكات بۆ لێدانی ئێران.
جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریكا گوتی: دۆناڵد تره‌مپ لە خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكادا پلانی دانوستانی لەگەڵ ئێران ھەیە و ئەگەری رێككەوتنی نێوانیشیان دەكرێت، بەڵام ئێران فێڵ لە تره‌مپ دەكات.
بۆڵتن لە ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا كە پێگەی تایمز ئیسراییل بڵاوی كردووه‌تەوە، رایگەیاندووە، تره‌مپ لە خولی دووەمی سەرۆكایەتی خۆیدا گۆڕانكاری لە سیاسەتەكانی بەرامبەر بە ئێران دەكات و دەیەوێت خۆی لە ئێران نزیك بكاتەوە و ھەوڵ بۆ رێككەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران و دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەدات.
دەشڵێت ئەگەری رێككەوتنی نێوان ئەمه‌ریكا و ئێران ھەیە، بەڵام ئێران ھاوشێوەی كۆریای باكوور فێڵ لە تره‌مپ دەكات.
لەبارەی ئیسراییلیشەوە رایگەیاندووە، نابێت ئیسرائیل بۆ لێدانی ئێران متمانە بە ھەڕەشە و بڕیارەكانی دۆناڵد تره‌مپ بكات.