كازمی به‌سه‌ر هه‌ژموونی ئێران‌دا هه‌نگاو به‌ره‌و واشنتن ده‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌م مانگه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆشكی سپی سه‌ردانی واشنتن بكات. په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌كانی جه‌نگ، له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، هێرشی مسته‌فا كازمی بۆ سه‌ر هه‌ژموونی گرووپه میلیشیاكانی شیعه به ئامانجی ئه‌وه‌یه، په‌یامێك بگه‌یه‌نێته واشنتن و بیسه‌لمێنێت، كه هاوبه‌شێكی ئه‌منی متمانه‌پێكراوه.
راپۆرته‌كه تایبه‌ته به ره‌وشی عێراق له هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی رابردوودا و تێیدا باس له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی خاڵی سنووری ده‌روازه‌ی قائیم – ئه‌لبوكه‌مال له سنووری پارێزگای ئه‌نبار كراوه، كه پێشتر كه‌وتبووه ده‌ست میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران.
له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه هێزێكی زۆری عێراقی له شارۆچكه‌ی قائیمی سنووریی جێگیر كراوون و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه په‌نایان بۆ بردوون و سكاڵایان له دژی ره‌فتار و كرده‌وه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا له ناوچه‌كه تۆمار كردووه.
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق، نه‌یاری ئه‌مه‌ریكان و نه‌یانشاردووه‌ته‌وه، كه په‌یوه‌ستن به سیاسه‌تی ئێرانه‌وه و رابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی به رێبه‌ری رووحی خۆیان ده‌زانن و ئه‌و گرووپه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، میلیشیا شیعه‌كان كۆنترۆڵی زۆربه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراقیان كردووه. له رێگه‌ی ئه‌و ده‌روازانه‌وه بازرگانی نایاسایی ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك باج و سه‌رانه‌ی نایاساییان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا سه‌پاندووه.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به رووداوی هێرشی دژه تیرۆر بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی حزبوڵڵای عێراق و ده‌ستگیركردنی 14 چه‌كداری ئه‌و گرووپه و دواتر هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه كراوه و ئاشكراشیكردووه، ئه‌و میلیشیایانه به مسته‌فا كازمیان وتووه، ئه‌گه‌ر له 24 كاتژمێردا ده‌ستگیركراوه‌كانیان ئازاد نه‌كرێن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نووسینگه‌ی كازمی و ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و رووداوانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی عه‌مار حه‌كیم ده‌ستوبرد بكات و هاوپه‌یمانییه‌كی نوێی سیاسی بۆ پشتیوانیكردنی كازمی له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق درووست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كازمی بتوانێت هه‌نگاوی بوێرانه به رووی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران‌دا بنێت.
په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌كانی جه‌نگ، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له واشنتنه پێشبینی كردووه، به‌شێك له هێزه كوردییه‌كان و سوننه‌كانیش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پشتیوانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كازمی بتوانێت رووبه‌ڕووی هه‌ژمووی ئێران و میلیشیاكانی ببێته‌وه.