به گرافیك.. ئاماری هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان له ماوه‌ی ئه‌م 3 ساڵه‌ی دواییدا
K24- هه‌ولێر:
له گرافیكێكدا كوردستان 24 ئاماری هێرشه‌كانی داعش له ماوه‌ی ئه‌م 3 ساڵه‌ی دواییدا ده‌خاته روو و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، ته‌نیا له ماوه‌ی 6 مانگی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ داعش هه‌زار و 143 هێرشی له ناوچه جیاوازه‌كان ئه‌نجامداوه و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 566 هێرشیان زیانی گیانی به‌دواوه بووه.
داتاكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، له ساڵی 2018 داعش 1470 هێرشی ئه‌نجامداوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 751 هێرش زیانی به‌دواوه بووه.
هاوكات له ساڵی 2019ـش چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه 1669 هێرشی كردووه، له‌وانه‌ش 774ـیان كاریگه‌ر بوونه و زیانی گیانییان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌ڵام جیاوازتر له دوو ساڵی رابردوو، له ماوه‌ی ته‌نیا 6 مانگی ئه‌مساڵدا 1143 هێرش ئه‌نجام دراون و له‌كۆی ئه‌م هێرشانه‌ش 566ـیان زیانیان هه‌بووه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوو ساڵی رابردوو، هێرشه‌كان روویان له زیادبوون كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا 3 رۆژ له 6 مانگی نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ تێپه‌ڕیون.
له‌كۆی ئه‌و هێرشانه‌ش زۆرترینیان له پارێزگای دیاله ئه‌نجامدراون و كه‌مترینیان له پارێزگای بابل بوونه.
H.B