كەسێكی دیكە لە سەیدسادق بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

.

K24 - سەیدسادق

ئەمڕۆ كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەرەكە رایگەیاند: "ئەو كەسە فەرمانبەری ئەوقاف بوو لە مزگەوتی غەزالی سەیدسادق کاروباری مزگەوتی بەرێوەدەبرد، بەهۆی تووشبوون بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا".

دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق بە کوردستان24ی راگەیاند: "بە گیان لەدەستدانی ئەو ھاووڵاتییە ژمارەی گیان لەدەستدان لە سەیدسادق بوو بە 9 كەس كە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".