پیاوێک لە هیندستان دەمامکی زێڕ دەبەستێت بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا

 K24 - هەولێر

پیاوێکی هیندی دەڵێ چوار هەزار دۆلاری بە دەمامکێکی زێڕ داوە، بۆ ئەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزراو بێت.

شەنکار کورهات، خاوەنی دەمامکەکە دەڵێ دەمامکە زێڕەکەی 60 گرامە واتا 12 مسقاڵ زێڕ و زێڕنگران لە ماوەی هەشت رۆژدا بۆیان دروستکردووە.

شەنکار لە شاری پونەی رۆژئاوای هیندستان دەژی، قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە و ئاماژە بەوە دەدات "دەمامکەکە تەنکە، کونی زۆر بچووکی تێدایە کە رێگە دەدەن هەناسە بدەم، دڵنیا نیم لەوەی ماسکەکە یارمەتیم دەدات لەوەی لە کۆرۆنا پارێزراو بم، بۆیە رێگەی دیکەی خۆپارێزیش رەچاو دەکەم".

پیاوە هیندییەکە شەیدای زێڕە، بەجۆرێک وەک خۆی باسی دەکات، هەرکاتێک دەچێتە دەرەوە، نزیکەی یەک کیلۆگرام زێڕ بەخۆیەوە دەکات، وەک ملوانکە، بازن و هەموو پەنجەکانیشی ئەنگوستیلەی زێڕیان پێوەیە.

شەنکاری تەمەن 49 ساڵ خاوەنی کۆمپانیایەکی تایبەتە بە دروستکردنی کەپر، دەڵێ کاتێک لە تەلەڤیزیۆن بینیویەتی پیاوێک دەمامکێکی زیوی بەستووە، بیرۆکەکەی بۆ هاتووە.

بەهۆی ئەو ماسکە زێڕەوە، شەنکار بەنێوبانگیش بووە، وەکو خۆی دەڵێ "ئێستا خەڵک داوام لێدەکەن سێڵفیان لەگەڵدا بگرم".

ئێستا لە شوێنە گشتییەکانی هیندستان بەپێی یاسا دەبێت هەمووان دەمامک ببەستن بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت.

لەوەتەی بڵاوبوونەوەی پەتاکە 650 هەزار کەس لە هیندستان تووشی کۆرۆنا بوون، زیاتر لە 18 هەزار و 60 کەسیشیان بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.