عێراق.. خاوه‌ن خراپترین پاسپۆرت

K24 - هەولێر
بۆ شه‌شه‌م ساڵی لەدوای یەک، پاسپۆرتی عێراقی به خراپترین پاسپۆرت داده‌نرێت له ئاستی جیهان و له دوایین ریزبه‌ندیی وڵاتان دێت.
به گوێره‌ی ریزبه‌ندی نوێی وێبسایتی پاسپۆرت ئیندێكس، پاسپۆرتی وڵاتانی ژاپۆن و نیوزیلاند، به یه‌كه‌وه ریزیه‌ندی یه‌كه‌میان گرتووه و هاووڵاتییانی ئەو دوو وڵاتە، ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 118 ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
دوای ئه‌وانیش فینلاند، نه‌مسا، لۆكسه‌مبۆرگ، ئێرلاند، كۆریای باشوور، سویسرا، ئوسترالیا به یه‌كه‌وه له ریزبه‌ندی دووه‌م دێن و، هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئه‌و وڵاتانه، به‌بێ ڤیزا بۆیان هه‌یه سه‌ردانی 117 وڵات بكه‌ن.
هه‌رچی پاسپۆرتی عێراقە له دوای پاسپۆرتی سووریا، یه‌مه‌ن، سوودان و سۆماڵیشه و، هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، ده‌توانن به‌بێ ڤیزا تەنیا سه‌ردانی 27 وڵات بكه‌ن.