لە چاکسازی گەورانی سلێمانی 27 بەندکراو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

لە ژێر چاودێری پزیشکیدان

K24- هەولێر:

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشبوونی 27 بەندكراوی لە چاكسازی گەورانی سلێانی راگەیاند.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان 24 کوێستان محمد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، لە چاکسازی گەورانی سلێمانی 27 بەندکراو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

كوێستان محمد گوتیشی: ئەو 27 بەندکراوە لە بەندکراوانی دیکە جیا کراونەتەوە و رۆژانە خۆراکی پێویست و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

ماوەی 4 مانگە بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی مەترسیەکان سەردانیکردنی بەندکراوان لە چاکسازی گەورانی سلێمانی لەلایەن کەس و کاریانەوە راگیراوە.

H.B