ناوبژیوانێکی عێراقی تووشی ڤایرۆس کۆرۆنا بوو

حوسێن تورکی، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عێراقی لە چەند رۆژی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغدای ئەم وڵاتە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ماڵپەری فورات نیوزی عێراقی بڵاویکردووە ناوبژیوانە نێودەوڵەتیەکەی وڵاتەکەیان دوو رۆژ لەمەوبەر دوای تێکچوونی باری تەندروستی ناچار بوو پشکنینی پزیشکی بکات و ئەنجامی پشکنینەکانیشی پۆزەتیڤ بوون واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید19ـیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە حوسێن تورکی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی لەژێر چاودێریدایە و تەندروستی جێگیرە.