له نوێنه‌رانی عێراق پێشنیاز ده‌كرێت قوربانیانی كۆرۆنا له كه‌رتی ته‌ندروستی به شه‌هید هه‌ژمار بكرێن

K24 – هه‌ولێر:
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، رایگه‌یاند، پێشنیازێكی نوێ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هاتووه‌ته به‌ر باس و له گوێره‌ی ئه‌و پێشنیازه داوا كراوه، هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستی و پزیشكانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن و به‌و هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ناویان بخرێته لیستی شه‌هیدانه‌وه و هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی شه‌هیدانیان پێ بدرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی له میانی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 300 قه‌ره‌وێڵه‌یی له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا رایگه‌یاند، پێشوازی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌در بۆ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه جێی خۆشحاڵییه.
كازمی ستایشی هه‌موو ئه‌و كارمه‌ند و پزیشكانه‌شی كرد، كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا رۆڵی به‌رچاویان گێڕاوه.
ئه‌و پێشنیازه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خراوه‌ته‌ڕوو، له كاتێكدایه به هۆی كۆرۆناوه ژماره‌یه‌ك پزیشك و كارمه‌ندی كه‌رتی ته‌ندروستی عێراق به هۆی تووشبوونیان به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.