خەرجییەکانی بەکاربردنی حکومەت بە ئهلکترۆنی دەکرێن
K24 – ههولێر:
وەزیری دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئاوات شێخ جهناب، رایگهیاند، بە ئهلیکترۆنیکردنی خەرجییەکانی بەکاربردن بەشێکە لە پرۆسەی چاکسازی کە دەبێتە هۆی زیادبوونی شەفافییەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان له مانگی تهموزهوه هەموو خەرجییەکانی بەکاربردن دەکاتە دیجیتاڵی. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان دامودەزگاکانی حکومەت بە شێوەیەکی مۆدێرن و هاوچەرخانە و کەمکردنەوەی گەندەڵیی بە شێوەیەک کە هەموو خەرجییەکانی رۆژانەی حکومەت بە سیستمی ئۆنڵاین ئەنجام بدرێن.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند، به فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو خەرجییەکانی بەکاربردن لەم مانگەوە بە دیجیتاڵ دەکرێت.
هەروەها گوتی: ئەم پێشکەوتنە بەشێکە لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ بە مۆدێرنکردنی کارەکانی حکومەت و هەنگاوێکی گرنگ دەبێت لە پێناو نەهێشتنی روتین و هەوڵدان بۆ کارا کردن و چالاک کردنی کاروباری هاوڵاتییان. هەروەها بەشێکیشە لە پرۆسەی چاکسازی کە سەرەنجام دەبێتە هۆی زیادبوونی روونی و شەفافییەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی.
وەزیری دارایی دووپاتیکردەوە، تا زیاتر بتوانین کۆنترۆڵی خەرجییە بەکاربەرەکانی حکومەت بکەین، زیاتر دەتوانین کار لەسەر پڕۆژەی گرنگ لە بواری خزمەتگوزاریی گشتی و سوودی هاووڵاتییان بکەین. وەزیری دارایی دەستخۆشیشی لە کارمەندانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی بۆ ئامادەکردنی ئەم سیستەمە کرد.
ئەم سیستەمە ئۆنڵاینە لەم مانگەوە لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەت جێبەجێ دەکرێت و هەموو خەرجییەکانی حکومەت تا کۆتایی مانگی تەموز، لە رێگەی ئەم سیستەمەوە بەردەست دەبێت و داتاکان لە سەنتەری داتای حکومەت کۆ دەکرێنەوە. ئەمەش وا دەکات حکومەت کۆنترۆڵی بەسەر خەرجییەکانییەوە هەبێت و داتاکانیش دەتوانن بۆ دانانی پلانی ستراتیجیی دارایی یارمەتیدەر بن.